بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە لێدوانی خۆی بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی ئەو بزووتنەوە جەخت یکرد: ژمارەی ئێمە لە سەرەتای دامەزراندنی بزووتنەوەی عەسائیب کەم بوو و چەکەکانمان کەم بوون بەڵام لە ڕێگای ڕاستدا هەنگاومان هەڵێنا.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو گەنجانەی کە بوونە ئەنجامی بزووتنەوە کەسانێک بوون کە لە لایەن خوداوە ڕێنوێنی کران بە شێوەیەک کە قارەمانەکانی ئێمە زیاتر لە پێنج هەزار ئۆپراسیۆنیان لە دژی داگیرکەرانی ئەمریکی ئەنجام داوە.
خەزعەلی زیادی کرد: پێکدادانی دووهەمی ئێمە لەگەڵ تیرۆریستەکانی جێگیر لە سووریا بوو، ئەوان دەیانەویست مەزاری حەزرەت زەینەب بڕووخێنن بەڵام قارەمانەکانی ئێمە ڕیگریان کرد.
Your Comment